تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی گرێ سپی روویدا

نزیكەی 20 كەس بوونە قوربانی
kurdistan24.net

K24 - گرێ سپی

تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان روویدا و نزیكەی 20 كەس بوونە قوربانی.

پەیامنێری كوردستان24 لە گرێسپی رایگەیاند: "تەقینەوەكە لە شەقامێكی سەرەكی ناوەڕاستی ئەو شارۆیكەیە روویداو تا ئێستا 5 شەهید و زیاتر لە  10 بریندار ھەن.

گوتیشی: "زانیارییەكەن ئاماژە بەوە دەكەن كە تەقینەوەكە لە رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو روویداوە".

لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە و تا ئێستاش ھیچ كەسێك بە فەرمی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

شارۆچكەی گرێسپی لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە دەست داعش دەرھێندراو ئێستا لە ژێر كۆنترۆلی ھێزەكانی سووریای دیموكراتدایە. چەند جارێكی دیكەش تەقینەوەی لێ ئەنجامدراوە و خەڵكی سڤیل بوونەتە قوربانی.