کەشناسی: باران دەبارێت

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، لە هەندێک کات و شوێندا ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی یەکشەممە 16/10/2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،  پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بە 1 پلە، خێراى با مامناوەند دەبێت (10 - 20) کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى

دهۆک: 34 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 36  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى

سۆران: 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى