نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییانی تەقینەوەکەی تورکیا دەکات

"هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ کرێکارە بریندارەکان دەخوازم"

K24 - هەولێر:

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كانێكی خه‌ڵوز له شاری بارتینی‌ باكووری توركیا 40 گیانییان له‌ده‌ستدا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییانی تەقینەوەکە کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا گوتی: بیروهۆشم لەلای قوربانیانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیایە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان و ئازیزانیان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ کرێکارە بریندارەکان دەخوازم.

دوێنێ 14/10/2022، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كانێكی خه‌ڵوز له‌ شاری بارتینی باكووری توركیا روویدا. ئازاد ئاڵتون، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، لەکاتی تەقینەوەکەدا 110 کەس لەناو کانە خەڵوزیەکەدا بوونە.

بە گوێرەی دوایین ئامار، لە تەقینەوەکەدا 40 کەس گیانییان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەیان بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.