راستی وێنەی سەدام و پوتن لە فەرەنسا

"لە وێنەکدا پوتن وەك کارمەندێکی ئاسایی دەرکەوتووە"
راستنی وێنەی سەدام و پوتن
راستنی وێنەی سەدام و پوتن

K24 - هەولێر:

بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

ئەو کەسانەی وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکەن، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین دەیە لەمەوبەر، بەتایبەتیش پێش ئەوەی پوتن ببێتە سەرۆکی رووسیا.

وێنەکە رەش و سپییە و تێیدا پوتن وەك کارمەندێکی ئاسایی دەرکەوتووە و، خزمەتی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق دەکات لەکاتی سەردانیکردنی بۆ یەکێتی سۆڤیەت.

ئاژانسی فرانس پرێس، وێنە راستییەکەی بڵاوکردەووەتە و ئاماژەی بەوەدا، وێنەکە لە ئاداری 1975 لە هۆتێل "ماتینیون" لە پاریس گیراوە.

لە وێنەکەدا، سەدام حوسێن، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ئەوکاتەی فەرەنسا، جاك شیراك کۆبووەتەوە و دوور و نزیك پوتن لە وێنەکەدا نییە، بەڵکو تەنیا کارمەندێکی هۆتێلەکە دەرکەوتووە کە بۆ خزمەتی میوانەکان لەوێ بووە.

بە گوێرەی میدیا عەرەبییەکان، وێنەکە پێنج ساڵ لەمەوبەر بەهەمان بانگەشەوە بڵاوبووەتەوە و ئەمجارەش دووبارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەوجۆرە بڵاوکراوەتەوە.

.