به‌ڤیدیۆ...كوردستان24 بێژه‌رانی شاری دهۆك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
كوردستان24 له ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیدا بۆچوونی بێژه‌رانی وه‌رزشی سه‌رجه‌م شاره‌كانی باشووری كوردستانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌یان له دهۆك بێژه‌رانی ئه‌م شاره كه به‌شێوه زاری كرمانجی بێژه‌ری بۆ یارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له كۆپا ئامێریكا و یۆرۆی 2016 توانیان بینه‌رێكی زۆر له‌م شاره بۆخۆیان كێش بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته ئه‌وانه‌ی بێژه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان ده‌كه‌ن خۆیان پڕ له زانیاری و ورده‌كاری تایبه‌ت به یارییه‌كان بكه‌ن.
یه‌كێك له بیژه‌ره‌كانی ئه‌م شاره كه كاری كۆمێنتاری یارییه‌كان ده‌كات كه گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان به زمانی شیرینی كوردی كلتوور و زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیندووتر ده‌كات.
بۆ بینینی راپۆرته‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه كه په‌یامنێرمان ئالان حوسێن له شاری دهۆك ئاماده‌ی كردووه.