نه‌ورۆز به گۆڵێكی ماڕادۆنا یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا

له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی كه‌رخ هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له یاریگه‌ی زه‌ورا له به‌غدا یانه‌ی نه‌ورۆز رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ بووه‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به كه‌رخ هێنا، تاكه گۆڵی یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزانی ئارجێنتینا كڵاودیۆ ماڕادۆنا تۆمار كرا.
یانه‌ی نه‌ورۆز له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر نه‌فتی به‌سره به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا، له‌و یارییه قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته‌ی كرده‌وه و یه‌كه‌مین 3 خاڵی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا، بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ر له به‌غدا ببێته میوانی یانه‌ی سناعه.
