له‌تیف ره‌شید په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، په‌یامێك ئاراسته‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌پێی ئه‌زموونی كاری سیاسیم، پێشنیازتان بۆ ده‌كه‌م پێكه‌وه له دژی سته‌م كاربكه‌ن و هیچ به‌هایه‌كیش له پۆسته‌كاندا نابینم".
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌پێناو عێراق به‌ختكردووه، هیوایان بۆ عێراقێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر خواستووه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م پاپه‌ندی گفتوگۆی سیاسی بن".
ده‌شڵێت: "تكای ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما كاربكه‌ن، كه به‌هۆیه‌وه ئاسایش، سه‌قامگیری عێراق، به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی هاووڵاتیان تێیدا پارێزراوبێت".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "زۆرێك سه‌ركرده‌م بینی به‌رزبوونه‌وه و دواتر كه‌وتن، چه‌ندین وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت و دواتر جێیانهێشت، چه‌ندین پارتی سیاسی هه‌ن شه‌قامیان جووڵاند و دواتر پاشگه‌ز بوونه‌وه، بۆیه هیچ به‌هایه‌ك له پۆسته‌كاندا نابینم".
هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌نیا (كاری باش) و (دادپه‌روه‌ری له بڕیاردان) ده‌مێنێته‌وه، چونكه من پابه‌ندی قوتابخانه‌ی یه‌كسانی و ئاشته‌وایم، ئه‌ركی من ئه‌وه‌یه ئه‌و بانگه‌شه‌یه بخه‌مه به‌رده‌ست، كه تێیدا پاڵپشتی له گفتوگۆ و كۆتاییهێنان به خنكان و گرژی بهێنێت، به‌هیوام پابه‌ندی په‌یامه‌كه‌م بن، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنڕشتن و توندوتیژی و ناكۆكییه‌كان له عێراق كۆتاییان پێبێت".
سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق هۆشداری ده‌دات، به‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان خه‌ریكه له‌ده‌ستده‌چن، ئه‌گه‌ر بێت و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت، كاریگه‌رییه‌كانی له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و هێرشی داعش مه‌ترسیدارترن.