ماكرۆن پیرۆزبایی له سوودانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پیرۆزباییه‌كی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێده‌گات و تێیدا دووپاتی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و پاریس كردووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پیرۆزبایی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، ماكرۆن هیوای پێشكه‌وتنی بۆ حكومه‌ت، گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق خواست.
به‌رده‌وامی پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری له عێراق، له په‌یامه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، تیشكی خرایه‌سه‌ر.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.