ئه‌و گه‌نجه‌ی منداڵه‌كانی عه‌قید هاوكار جافی رزگاركرد خه‌ڵاتكرا
K24 – هه‌وڵێر:
ئه‌و گه‌نجه‌ی منداڵه‌كانی عه‌قید هاوكار جافی رزگاركرد له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستیی شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌ڵاتكرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، قاسم هاشم حه‌مه‌د، ئەو گەنجەی کە لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر توانیی منداڵەکانی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا رەسووڵ لە مەرگ رزگاربکات، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رێزیلێنرا و خه‌ڵاتكرا.
رۆژی هه‌یینی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.
رۆژی چوارشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی بۆ رای گشتی راگه‌یاند و بكه‌رانی سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌ی ئاشكراكرد.