لەباره‌ی خه‌رجكردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی زانكۆ بڕیاردرا

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

K24 – هه‌وڵێر:

وەزیرى خوێندنى باڵا و بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم، كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریاندا لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی قوتابییان بۆ مانگى حوزەیران، خەرجبکرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیداهاتووه‌: بە مەبەستى تاووتوێکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى زانکۆ، فەرمانبەران، (خوێندکاران و قوتابییان) و خەرجکردنى لە کاتى خۆیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى، کۆبووه‌وه‌.

تێیدا بڕیاردرا سبه‌ی یه‌كشەممە رێکكەوتی (16ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) پاڵپشتی دارایی قوتابییان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرجبکرێت، کە تا ئێستا پاڵپشتى دارایى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.