73 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بوونه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، زیاتر لە 73 هەزار کەس له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی ئاوڵەی مەیموون بوونە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022|)، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماری تووشبوون به ڤپایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی بڵاوكرده‌وه.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، 73 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوونە، زۆرینه‌یان له وڵاتی ئه‌مه‌ریكان به نزیكه‌ی 27 هه‌زار تووشبوو.
هه‌روه‌ها 8.521 كه‌س له بەڕازیل، 7.239 كه‌س له ئیسپانیا و 4.046 كه‌سیش لە فه‌ره‌نسا تووشی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بوون.
هەرەوها بەپێی ئامارە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا 28 تووشبووی ڤایرۆسەکە له جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.