بڕیار له‌باره‌ی چارەنووسی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له پەرله‌مانی کوردستان درا
K24 – هه‌ولێر:
لە چەند رۆژی داهاتوو چارەنووسی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له پەرله‌مانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بڕیاریداوە پرسی چاره‌نووسی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی‌دا یه‌كلابكاته‌وە.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان گرنگه و له ده‌سه‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتییه و به‌پێی په‌یڕەوی نێوخۆ پرسێكی چاره‌نووسسازه و ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێ، كه له رۆژانی ئاینده‌دا ئه‌نجامده‌درێ.
دەربارەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق و راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراق، کۆمەڵی دادگەری هیواخوازە هەنگاوەکان ببێته مایه‌ی كۆتاییهاتنی كێشه‌كان و سه‌قامگیریی و بووژاندنه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی هاووڵاتیان، هەروەها هیواخوازە بتوانرێ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بكرێت.