نووسه‌رێكی تورك ره‌خنه له به‌كارهێنانی ناوی كوردستان ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی تورك له‌میانی قسه‌كردن له كۆنفرانسێك له دیاربه‌كر، ره‌خنه له به‌كارهێنانی ناوی كوردستان ده‌گرێت.
یوسف كاپڵان، نووسه‌ری دیاری تورك له‌میانی قسه‌كردن له كۆنفراسێك له شاری دیاربه‌كر له باكووری كوردستان، كاردانه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی ناوی كوردستان نیشاندا.
كاپڵان سه‌باره‌ت به به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "بەگوێرەی وڵاتان ناوەکان تۆمارکراون، ئەو برا کوردانەی لە عێراق و سووریا و ئێران هاتوون ناوی کوردستانیان بۆ بەکارهاتووە، ئەمە لەوانەیە بۆ ئێمە ببێتە کێشە".
ئه‌و نووسه‌ره توركه كه ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"بووه و ئێستاش گوتاری لێده‌نووسێت، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رێكخه‌رانی كۆنفراسه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ناوی كوردستان و گوتی، "کێشەیەك لە لۆژیکدا هەیە، ئەو کوردانەی لە کوردستانی عێراقەوە هاتوون دەتوانین لەبری نووسینی کوردستان، ده‌توانین ته‌نها ناوی عێراق یان سووریا بنووسین".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه پێویسته جیاكاری نه‌كرێت و زیاتر گوتی "عێراق و سووریا وڵاتی ئێمەیە، واتە سووریا و عێراق و ئەفغانستان و بۆسنەش بەهەمان شێوە هی ئێمەیە. بۆیە پێویستە ئەو جیاکارییە نەکەین".
لە دیاربەکر حەفته‌مین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانایان لەلایەن یەکێتی مەدرەسە و زانایانی ئایینی بەڕێوەدەچێت كه نزیكه‌ی 600 زانای ئایینی لە سەرتاسەری کوردستان، تورکیا و جیهان تێیدا به‌شدارییان كردووه.
ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و نووسه‌ره توركه، دوای ئه‌وه هات کە لەسەر تابلۆی ناساندنی به‌شێك له به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌ی شاری دیاربەکر كه له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانه‌وه بانگهێشتكرابوون، ناوی كوردستان ئاماژه‌ی پێكراوه.
Diyarbakır’daki konferansta konuşan Yusuf Kaplan, Kürdistan ismine itiraz etti:
— Kurdistan24 Türkçe (@K24Turkce) October 15, 2022
“Ülkelere göre isimler kaydedilmiş. Irak’tan Suriye’den İran’dan gelen Kürt kardeşlerimiz için de #Kürdistan yazılmış. Bu problem çıkarabilir. Mantıkta bir problem var” pic.twitter.com/IawWJPVsof