به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك ژماره‌یه‌ك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راده‌گه‌یێنێت   

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین ژماره‌یه‌ك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ ژماره‌یه‌ك به‌ش و پسپۆڕییه‌كان راده‌گه‌یێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌یه‌ك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ ژماره‌یه‌ك به‌ش و پسپۆڕییه‌كان راده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: بەشێوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین (لینکی فۆڕمەکە لە خوارەوە دانراوە) دواتر بەپێی خاڵبەندی، ناوەکان دیاریدەکرێن و چاوپێکەتن لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت.

لینکی فۆڕمەکە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSebvS6TaNtn5ll6Q2hXgLTa739N0zCojYELusfUClsVotA4Dw/viewform

مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن:

١- پێویستە خوازیار دانیشتووی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێت (قەزای ڕانیە، قەزای پشدەر و قەزای حاجیاوا).

٢- پێویستە خوازیار هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی هەبێت.

٣- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.

٤- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.

٥- پڕکردنەوەی فۆڕمی هەلی کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەردەوام دەبێت بۆماوەی یەک هەفتە لە ڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاکو (٢٣-١٠-٢٠٢٢)کاتژمێر (٩)ی بەیانی.

٥.جگە لەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.

پسپۆڕییەکان:

١- کارگێڕی/ کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس ( ٢ کەس ).

٢-  یاسا/ بەشی یاسا/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٣-ئای تی - IT/ کۆلێژی زانست/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٤- ژمێریاری/ بەشی ژمێریاری/ بەکالۆریۆس ( ٢ کەس ).

٥- ئەندازیاری/ کارەبا/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٦- ئەندازیاری/ شارستانی/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٧- گەشتیاری/ بەشی گەشتوگوزار/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٨- گەشتیاری/ کارگێڕی گەشتیاری/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).

٩- کارگێڕی کار/ دبلۆم ( ١ کەس ).

١٠- ژمێریاری/ دبلۆم ( ١ کەس ).