له باشووری عێراق ئاژه‌ڵێك ده‌دۆزرێته‌وه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
راوچییه‌كی سنووری پارێزگای واستی باشووری عێراق ئاژه‌ڵێكی (سه‌گی ئاوی ئۆراسیا)ـیان دۆزییه‌وه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
شاره‌زایانی بواری زینده‌وه‌رزانی به میدیاكانی عێراقیان راگه‌یاندووه، (سه‌گی ئاوی ئۆراسیا) ئاژه‌ڵێكی ده‌گمه‌نه و مه‌ترسی له‌ناچوونی له‌سه‌ره، بۆیه وه‌زاه‌رتی ژینگه‌ی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كه له له‌ناوچوون.
له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆی دۆزینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی (سه‌گی ئاوی ئۆراسیا) له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ به‌دواداچوونێكیان بۆ بابه‌ته‌كه نه‌كرد.
ئه‌و راوچیه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه چه‌ندین جار به‌بڕه پاره‌یه‌كی زۆر داوای لێكراوه ئاژه‌ڵه‌كه بفرۆشێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكات و بڕیاری داوه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقی بكات، چونكه به‌گوته‌ی راوچیه‌كه "ئه‌و ئاژه‌ڵه موڵكی عێراقه".
به‌گوته‌ی شاره‌زایانی بواری زینده‌وه‌رزانی بۆ جاری یه‌كه‌مه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جاری دووه‌میشه له جیهان ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌دۆزرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر دروست بووه.