بەوێنە.. ئێرانییەك لەکاتی خۆپیشاندان هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەدات

K24 - هەولێر:

هاووڵاتییەکی ئێرانی لەکاتی خۆپیشاندانی ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە سوید، هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەدات.

رەشاد کوردە، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی سوید بە کوردستان24ـی راگەیاند، خۆپیشاندانەکە بۆ پشتیگریکردن بووە لە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری ئۆرێبرۆ لە سوید بەڕێوەچووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا هاووڵاتییەکی ئێرانی هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستانی دا بەڵام، رێگری لێکرا و سەرکەوتوو نەبوو.

دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تارانەوە گیرابوو، خۆپێشاندان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی فراوانی بەرامبەر بەو پرسە نیشان دا.

.
.