نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد

K24 – هەولێر

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ ماكسيم روبين كونسوڵى گشتيى نوێى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا ده‌ربڕى.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یەکەم) له‌ هه‌ولێر بەڕێوەچوو، لاى خۆيه‌وه‌ كونسولى گشتيى نوێى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌ندييه‌ دێرينه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رووسيا كرد و هيواى خواست به‌ پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.

له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كران.

/