سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ پلاسخارت كۆبووه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محمه‌ممه‌د شیاع سوودانی له كۆشكی حكومی له به‌غدا پێشوازی له جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و بارودۆخی گشتیی سیاسی وڵات كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی دووپاتی كردووته‌وه كه كاری له‌پێشینه‌ییان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پلاسخارت پیرۆزبایی لە سوودانی كردووه بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هاوكات پشتیوانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە خواستەكانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌دیبهێنێت دووپاتكردووه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.