سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان: بایدن له خه‌یاڵدا ده‌ژی
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، بایدن ئاگاداری بارودۆخی هاووڵاتییان، گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی، خۆراك نییه و ئه‌و له خه‌یاڵدا ده‌ژی.
ریك سكۆت، سیناتۆری كۆمارییه‌كان، به ته‌له‌ڤزیۆنی "فۆكس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك منداڵ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكات".
ناوبراو بایدن و دیموكراته‌كانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كانن له ئه‌مه‌ریكا، كه زیانی یه‌كه‌م به‌ر هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌وێت.
سكۆت هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێزاربوونه، چونكه خه‌می به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز و كه‌ره‌سته‌ی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ر گرنگیشی پێنادات".
ده‌شڵێت: "بایدن نایه‌ویت له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی خۆراك و غاز قسه‌بكات، ئه‌و له خه‌یاڵدا ده‌ژی، ئه‌و نازانێ له جیهانی حه‌قیقه‌تدا چی ده‌گوزه‌رێت".
سكۆت گوتیشی: "خه‌ڵك له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بێزارن، ئه‌وان رقییان له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانه، خه‌ڵك له دۆخه‌كه بێزاربوونه".
به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌رتی وزه و دانه‌وێڵه‌ی رووسیا، نه‌گه‌یشتنی بڕی پێویستی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، نرخی سووته‌مه‌نی و كاڵا و خۆراكی رۆژانه له جیهان، به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوودا هه‌ڵگیرسا، واشنتنیش به‌هۆی پێدانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداره.
به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوونه و تا ئێستا پتر له 64 هه‌زار سه‌ربازی رووسی و 23 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.