ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم: كه‌س نایه‌وێت كاره‌ساتی ئه‌تۆمی له جیهاندا رووبدات
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌س نایه‌وێت كاره‌ساتی ئه‌تۆمی له جیهاندا رووبدات.
رافائیل گرووسی سكرتێری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، به كه‌ناڵی رووسیا 1ـی راگه‌یاند، له‌میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا، كه‌س نایه‌وێت كاره‌ساتی ئه‌تۆمی له جیهاندا رووبدات.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رافائیل گرووسی له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، جه‌ختیان له پاراستنی دۆخی وێستگه‌ی زاپۆریژیا كرده‌وه، كه تێیدا مۆسكۆ ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ربڕیووه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوودا هه‌ڵگیرسا، به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوونه و تا ئێستا پتر له 64 هه‌زار سه‌ربازی رووسی و 23 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.