ئه‌ڵمانیا راهێنان به سه‌ربازانی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ئێن تی ڤی ئه‌ڵمانیی بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌ڵمانیا له به‌رنامه‌یدایه، راهێنان به پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیی بكات.
راهێنانه‌كه له چوارچێوه‌ی هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سوپای ئۆكرانیا دێت، كه یه‌كێتییه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه و له رێگه‌یه‌وه سوپای ئۆكرانیا پڕچه‌ك ده‌كرێت و راهێنانی زیاتری پێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی كه‌ناڵه‌كه، سه‌ربازه ئۆكرانییه‌كان ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه، راهێنانیان پێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بن، راهێنانی تایبه‌تیان پێ بكرێت.
له راهێنانه تایبه‌ته‌كاندا سه‌ربازه ئۆكرانییه‌كان فێر ده‌كرێن چۆن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی IRIS-T-SLM به‌كار بهێنن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرئاوا به‌رده‌وامن له پشتیوانی كردنی سوپای ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شه‌ڕی سوپای رووسیا بكات.
بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا 15 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا له وڵاتانی ئه‌وروپا راهێنانیان پێ بكرێت.