یه‌كگرتوو داوای لێبوردن له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، داوای لێبوردن له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شێركۆ جه‌وده‌ت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "كشانه‌وه‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارێکی سیاسیی سەرکردایەتی یەکگرتووبوو، بێ دواکەوتن جێبەجێمانکرد، بۆیە بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگییەك و نەشمانویست کەس ئیحراج بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌كارهێنانی وشه‌ی (خیانه‌ت) له روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا مه‌به‌ست لێی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری نه‌بووه و داوای لێبوردنیان لێده‌كات.
رۆژی چوارشەممە (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكگرتوو، بڕیاریدا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌یان لە بەرواری (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به‌دواوه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بكشێنەوە.
رۆژی شه‌ممه (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاریاندا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی‌دا ئه‌و پرسه یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.