كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی ساڵی 2023 راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو خه‌ڵاتی دانا ره‌ئووف بۆ باشترین ده‌قی شانۆیی كوردیی به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌دیب و شانۆنامه‌نووسانی كورد ده‌توانن تا كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، ده‌قه شانۆییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌شداری كردن له كێبڕكێكه‌دا.
خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
شانۆنامه‌نووس ده‌توانێت له رۆژی (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2022) تا (28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023) ده‌قه شانۆییه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئێمه‌یڵی: [email protected]
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌ی كێبڕكێكه، نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونی‌کورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیی هاوپێچ بکات. دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نمانیش کرابێت. ده‌قه‌که نابێت له 30 لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت.
خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات، دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و رێنووسی درووستی کوردی رەچاو کرابێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به بڕی (500 دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی. ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە. په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌یش هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.