ئه‌مه‌ریكا داوایه‌ك لە چین دەکات

ئه‌مه‌ریكا داوا لە چین دەکات به‌ رووسیا بڵێت چەکی ئەتۆم بەکارنەهێنێت
ئه‌مه‌ریكا داوا لە چین دەکات به‌ رووسیا بڵێت چەکی ئەتۆم بەکارنەهێنێت

K24 - هه‌ولێر:

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا، داوا لە چین دەکات، پەیامێک بۆ رووسیا بنێرێت و پێی بڵێت چەکی ئەتۆم لە ئۆکرانیا بەکارنەهێنێت.

جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، دەبێ وڵاتانی وەک چین پەیام بۆ رووسیا بنێرن و داوایلێبکەن چەکی ئەتۆم لە ئۆکرانیا بەکارنەهێنێت.

چەند رۆژێکە رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لە ئۆکرانیا دەکات، ئەمه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا هەڕەشە لە رووسیا دەکەن و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا له‌مباره‌یه‌وه‌ هۆشداریدا، لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم، سوپای رووسیا بەتەواوی دەسڕینەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رافائیل گرووسی سكرتێری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، به‌ كه‌ناڵی رووسیا 1ـی راگه‌یاند، كه‌س نایه‌وێت كاره‌ساتی ئه‌تۆمی له‌ جیهاندا رووبدات.