ره‌ئیسی: ئه‌مه‌ریكا هانی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری له ناوخۆی ئێران ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به هه‌موو جووڵه‌یه‌كی نوێ و داهێنه‌رانه و به‌دیهێنه‌رانه‌ی ئومه‌تی ئێران تووڕه ده‌بن و زۆریش دڵخۆش ده‌بن به هه‌بوونی كه‌موكوڕی و كێشه و نه‌مانی ئاسایش له وڵاته‌كه‌ماندا.
ره‌ئیسی وتیشی: له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه و ئێران به‌رده‌وامه له رێگه‌ی گه‌شه و پێشكه‌وتنی خۆی و پاراستنی شكۆی.
هه‌روه‌ها وتی: وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه رێگه به خۆی ده‌دات هانی گێره‌شێوێنی و تیرۆر و وێرانكاری له ده‌وڵه‌تێكی دیكه بدات، وته نه‌مره‌كانی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانمان بیر ده‌كه‌وێته‌وه، كه ده‌یوت ئه‌مه‌ریكا شه‌یتانی گه‌وره‌یه.
سه‌رۆكی ئێران جه‌ختیكرده‌وه، رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و درووستكردنی پشێوی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا 70 ساڵه پشتیوانی تاوانه‌كانی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین ده‌كات و دوو ده‌یه‌ش بره‌وی به شه‌ڕ و وێرانكاری دا له ئه‌فغانستان.