سیستانی ده‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "العین" بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كادیری له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
سیستانی، ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 92 ساڵ و زۆر به ده‌گمه‌ن له میدیادا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ندێكجار زۆر پێویست نه‌بێت ده‌رناكه‌وێت، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به ناڕه‌زاییه خوێناوییه‌كانی تشرینی 2019.
دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، رایگه‌یاندووه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سیستانی چاوی به كادیرانی دامه‌زراوه‌كه كه‌وتووه و متمانه‌ی خۆی بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، له‌و دیداره‌دا، سیستانی جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و ئاكارییه ره‌سه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سیستانی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراقی نه‌بینیوه. چه‌ند جارێكیش له رێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ناكارایی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌مبه‌ر به‌دیهێنانی خواستی خه‌ڵكدا ده‌ربڕیوه.
له مانگی ئازار/ مارسی 2021، سیستانی ده‌ركه‌وت، كه پێشوازی له پارا فره‌نسیس، پاپای كاسۆلیكی ڤاتیكان كرد و هه‌ردوولا دیداره‌كه‌یان به "مێژوویی" وه‌سفكرد.