نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای دابه‌زینی نرخی نەوت لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، جارێكی دیكه‌ نرخی نەوت به‌ رێژه‌ی له 3% به‌رزبوویەوە

K24 - ھەولێر

دوای دابه‌زینی نرخی نەوت لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، جارێكی دیكه‌ نرخی نەوت به‌ رێژه‌ی له 3% به‌رزبوویەوە و به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت گه‌یشته 48 دۆلار و 58 سه‌نت.

به‌ كاریگه‌ری مانگرتنی كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت لە نه‌رویج و به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌دەکكراوی ئه‌مریكا به‌ بڕی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا.

نرخی نه‌وتی برێنت 1 دۆلار و 42 سه‌نتی چووه‌ سه‌ر و یه‌ك به‌رمیلی به‌ 48 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا. هه‌روه‌ها‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 47 دۆلار و هه‌شتا و 5 فرۆشرا.