له پاریس خۆپیشاندان دژی گرانبوونی نرخی پێداویستی رۆژانە بهڕێوهچوو
K24 – ههولێر:
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، خۆپیشاندان دژی گرانبوونی نرخی پێداویستی رۆژانە و گۆڕانی کەشوهەوا ئەنجامدرا.
بە هەزاران کەس لە ئەندامانی پارتە چەپەکان و سەندیکاکانی کرێکاران لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان لە دژی گرانبوونی نرخی پێداویستییەکانی رۆژانە و بێباکی حکومەت لە ئاست گۆڕانی کەشوهەوا دەربڕی.
خۆپیشاندەران داوایانكرد حکومەت هەنگاوی بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی رۆژانە و سووتەمەنی و کەمکردنەوەی باج لەسەر هاووڵاتییان بە هۆی کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، بگرێتەبەر.
یەکێکیتر لە داواکاری خۆپیشاندەران ئەوەبوو، داوایان لە حکومەتی فهرهنسا کرد کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
بەهۆی بەردەوامی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، قەیرانی قووڵی وزە و گرانبوونی نرخەکان و کەمی خۆراک و گۆڕانی کەشوهەوا بەرۆکی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و جیهانی گرتووەتەوە.
سهرچاوه: AFP