چەند ناوچەیەکی کیێڤ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کران

K24 - هەولێر:
سوپای رووسیا چەند ناوچەیەکی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج، ئەمە لەکاتێکدا شەوی رابردووش بۆردوومانی حەوت ناوچەی دیکەی ئۆکرانیای کردووە.
ڤیتالی کلیتشکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ بە میدیاکانی ولاتەکەی راگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانی رووسیا ئاگر لە دامەزراوەی وزەی دێنیپیرۆ کەوتووەتەوە و چەند باڵەخانەیەکی کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ راشیگەیاند، بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بووە.

شەوی رابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ناوچەی شێڤچنکیفی لە شارەکە بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە زەرەر و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، زەنگی ئاگاداری لە حەوت شاری دیکە لێدراوە و، بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆردومانی چەند ناوەندێکی ژێرخانیان لە میکۆلایڤ کردووە.
ئاندرێ یەرماك، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لەبارەی هێرشەکانەوە گوتی: رووسەکان وادەزانن ئەم هێرشانە یارمەتییان دەدات، بەڵام نازانن کە ئەمە بێهوایی ئەوان دەردەخات".

نزیکەی هەفتەیەکە بەپرسانی سەربازی ئۆکرانیا باس لەوەدەکەن، رووسیا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ئێران وەرگرتووە و چەند راهێنەرێکی سوپای پاسدارانیش چوونەتە رووسیا.
لە بەرانبەردا، بەرپرسانی ئێران سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەیان رەتکردووەتەوە و تەنیا ئەوەیان خستووەتەڕوو، چهند سهنتهرێكی تایبهت به چاودێری راسپێردراون به شێوهی رۆژانه چاودێری لایهنێكی شهڕی ئۆکرانیا بكهن، بۆ نموونه چاودێری یهكهی زرێپۆشهكان بكهن و شیكاری پێشهوهچوونهكانیان بكهن.