مێسی 2 هه‌ڵبژارده‌ بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022 ده‌ستنیشان ده‌كات

لیۆ مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیل
لیۆ مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیل

مێسی دوو هەڵبژاردە بەربژێر دەکات بۆ بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی 2022ی قەتەر و پێیوایە ئارجێنتینا بەربژێر نییە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینا ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی دەڵێت: بەشێک لە هەڵبژاردەکان بەربژێرن بۆ بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی 2022ـی قەتەر لە نێوانیاندا بەڕازیل، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئینگڵاند و ئیسپانیا بەبێ ئەوەی ناوی ئارجێنتینا بهێنێت.

مێسی هێما بۆ ئەوەش دەکات ئەگەر داوای لێبکرێت تەنیا هەڵبژاردەیەک یان دووان بەربژێر بکات بۆ بردنەوەی ناسناوەکە ئەوا بەڕازیل و فەڕەنسا هەڵدەبژێرێت و دووپاتیدەکاتەوە ئەم دوو هەڵبژاردەیە گەورەترین بەربژێرن بۆ بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی قەتەر.

مێسی کە لە مۆندیالی 2018 لە قۆناغی شازدە لەگەڵ ئارجێنتینا ماڵئاواییان کرد لە ماوەی رابردوو ئاماژەی بەوە کردبوو کە مۆندیالی 2022 دوایین مۆندیالی دەبێت لە کاروانی یاریکردنی.

بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو مۆندیالی قەتەر دەستپێبکات و تاکو 18ی مانگی دواتر بەردەوام دەبێت، هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئارجێنتینا به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م هاوشانی سعوودیه‌، مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا یاری ده‌كه‌ن.