ئه‌مشه‌و ئه‌م یاریزانه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دابه‌ش ده‌كات

خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر
خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا خەڵاتی بالۆن دۆری 2022 لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بە باشترین یاریزانی جیهان دەبەخشرێت و کەریم بێنزێما بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆری 2022 پێشکەش دەکرێت، کە ساڵانە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی بە باشترین یاریزانی جیهانی دەبەخشێت.

زیاتر لە نیو سەدەیە ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت و بە درێژایی ساڵ یاریزانان رکابەریی دەکەن بۆ ئەوەی ببنە باشترینی ساڵ و بالۆن دۆر ببەنەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی تێلی فووتی فەرەنسی دیدیێ درۆگبای کۆتدیڤواری ئەستێرەی پێشووی چێڵسی خەڵاتەکەی ئەمجارەی بالۆن دۆر رادەستی باشترینی جیهان دەکات.

بۆ بردنەوەی بالۆن دۆری 2022 کەریم بێنزێمای فەرەنسی ئەستێرەی ریال مەدرید دیارترین و سەرەکیترین بەبژێرە، ئەم یاریزانە 34 ساڵیە لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم خول و پالەوانیەتیەکان لە کۆی 46 یاریی توانی 44 گۆڵ بکات، لە نێوانیاندا 15 گۆڵی چامپیۆنزلیگ بوو، کەریم لەگەڵ شاهانەکان ناسناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگیشی بردەوە.

بێنزێما رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنەکانی مێرەنگی، لە چامپیۆنزلیگ له‌ ماوەی 17 خولەک هاتریکی بەرامبەر پاریس کرد و لە چارەکی کۆتاییش سێ گۆڵی لە چێڵسی کرد، دواتر لە یارییەکانی پێشکۆتایی سێ گۆڵی لە مان سیتی کرد و یاریی کۆتایشیان لە لیڤەرپوول بردەوە.

بێنزێما هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردوو بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکرا و ئێستاش دەیەوێت گرەوەکە لە محەمەد سەڵاح و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رکابەرەکانی دیکەی بباتەوە و مانگێك بەر لە مۆندیال ببێتە خاوەنی باڵۆن دۆر.

لیۆنێل مێسی کە خاوەنی 7 ناسناوی بالۆن دۆرە و دوایین جاریش لە 2021 ئەم خەڵاتەی بردەوە، بۆ بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمجارە بەربژێر نییە و دوورە لە رکابەرییەکان.

خەڵاتی بالۆن دۆر لەوەتەی ساڵی 1956ـەوە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە باشترین یاریزانی ساڵ دەدرێت و ستانلی ماتیوزی ئینگلیزی خاوەنی یەکەمین ناسناوەکەیە و بەهاکەی سێ هەزار دۆلارە.

كۆرتوا و بێنزێما له‌ كاتی گه‌شتی پاریس بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی باڵۆن دۆر
كۆرتوا و بێنزێما له‌ كاتی گه‌شتی پاریس بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی باڵۆن دۆر

 

درۆگبا هاوشانی هێنری، ئه‌مشه‌و ئه‌م پیاوه‌ كۆتدیڤوارییه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر پێشكه‌ش ده‌كات
درۆگبا هاوشانی هێنری، ئه‌مشه‌و ئه‌م پیاوه‌ كۆتدیڤوارییه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر پێشكه‌ش ده‌كات