له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا له‌سه‌ر میكانیزمی دابشه‌كردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه شاخاوییه‌كان له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به نرخی پاڵپشتیكراو پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها دوای تەواوبوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچە شاخاوییەکان، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکاندا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بڕیاردراوه لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان بکرێتەوە.