یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند

K24 - هەولێر:
به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژیانی ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خۆپیشاندانی فراوان له شاروشارۆچكه‌كانی ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له لوگزمبۆرگ به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌یان به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، سزای توند بەسەر 15 کەسایەتی و دامەزراوەی ئێران‌دا سه‌پێندرا، کە پەیوەندییان بە کوشتنی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە ئاشتییانەکەوە هەبووە.
داوای لە حکومەتی ئێران كرد، هەرچی زووە کۆتایی بەو توندوتیژییانە بهێنێت و زیندانییەکان ئازادبکات، هەروەها ر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کارابکاتەوە و رێگە بە گەیاندنی زانیاری بدات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئانالینا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پۆلیسی ئاكار له‌نێو لیستی سزادراوانه.
پێشتریش ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای خسته سه‌ر پۆلیسی ئاكار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی ئێران، كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران تا ئێستا 215 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه، كه 27یان منداڵن.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان له دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كوژراون، له پارێزگاكانی سیستان، بلوشتان، مازه‌نده‌ران، گیلان، پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵات و تارانن.