سزایه‌كی قورسیان به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆدا سه‌پاند
فیراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆدا سه‌پاند و بۆ 3 یاریی داهاتووی له نێو یاریگه‌ی خۆی له ئاماده‌بوونی هانده‌رانی بێبه‌ش ده‌بێت.
یانه‌ی زاخۆ له دوایین یاریی خۆی له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق له نێو یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی سناعه‌ی برده‌وه، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه چه‌ند چركه‌یه‌ك یارییه‌كه به‌هۆی هانده‌ران وه‌ستا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ ناتوانن له 3 یاریی داهاتوویان له نێو یاریگه‌ی خۆیان ئاماده‌بن و یارییه‌كه ده‌بێت به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه بچێت.
سزایه‌كه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز له رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای یانه‌ی زاخۆی دا به پێبژاردن به 10 ملیۆن دینار.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق 2 یاریی كردووه، یارییه‌كی دۆڕاندووه و، یارییه‌كیشی بردووه‌ته‌وه ئه‌و یارییه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆیان بوو كه به‌هۆیه‌وه سزا دران.