چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ئینتیقالی نییه
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ئاشكراده‌كات و ره‌تیده‌كاته‌وه كه حكومه‌تێكی ئینتیقالی بێت.
باقر ساعدی، په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌لایه‌نی كه‌م سێ ساڵ درێژده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی داهاتوو گرنگی زۆر به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و یاساكه‌ی ده‌دات، به‌ڵام حكومه‌تی ئینتیقالی نابێت، چونكه به‌لایه‌نی كه‌م ته‌مه‌نی ده‌گاته سێ ساڵ.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاماژه‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و كوتله سیاسییه‌كان ده‌ركه‌وتوون و گرنگی زۆر به دۆسییه‌ی داهاته داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌دات، كه گومانی زۆری گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ره.
ساعدی ئاشكرایكرد، هه‌وڵ ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت.
جاسم به‌یاتی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق پێشتریش رایگەیاندبوو، كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانی له 25 وه‌زاره‌ت پێكدێت كه 13یان بۆ لایه‌نه شیعییه‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.