زاخارۆڤا: كاتی خۆی واتان به قه‌زافیش ده‌وت
K24 – هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، وه‌ڵامی وته‌كانی برامیلا باتن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی دایه‌وه.
باتن، وتبووی: سه‌ربازانی رووسیا، فیاگرا ده‌خۆن و ئینجا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنانی ئۆكرانیا.
زاخارۆڤا له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه، وتی: ئه‌وه‌ی وتویه‌تی شیاوی ئه‌وه نییه به جددی وه‌ڵامیشی بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و قسانه سنووری عه‌قڵیان تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته دنیای خه‌یاڵه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، خۆرئاواییه‌كان ساڵی 2011 بۆ پشتیوانیكردن له پیلانی وێرانكردنی لیبیا ئه‌و قسانه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: له 2011دا رۆژنامه‌نووسه‌كانی رۆیته‌رز ده‌یاننووسی هێزه‌كانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ڤیاگرایان هه‌بووه بۆ ئه‌و كاره. جا ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه خۆرئاواییه‌كان ئه‌م جۆره قسانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.