خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند سەرۆكایەتی و وەزارەتێكی دیكە راگەیاندرا

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی چەند سەرۆكایەتی و وەزارەتێكی دیكەی راگەیاند.

لە راگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاشكرای كرد: "ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى 2/7/2016 له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى لای خواره‌وه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.

1-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

2-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

3-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

4-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

5-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كارو بارى كۆمه‌ڵایه‌تى

هه‌روه‌ها ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌  به‌روارى 3و 4/7/2016 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت