شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: كاری فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك رابگرن

K24 – هه‌ولێر:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوای كرد، وه‌زیری گواستنه‌وه عێراق، كاری فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك رابگرێت.
دوێنێ شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، زۆر گومان له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی ته‌كنیكی و رێگری ئیداری هه‌ن، بۆیه داوا له وه‌زیری گواستنه‌وه ده‌كه‌م، كاری ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه رابگرێت.
روونیشیكرده‌وه، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌و په‌له په‌لییه و بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئیداری و ته‌كنیكییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زیری گواستنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكی و ئیدارییه‌كان، ده‌كرێت دووباره تێیدا ده‌ست به كار بكرێته‌وه.