نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێكی مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه‌ی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی 40 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به شێرپه‌نجه تۆمار كراون.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له رێی په‌یجه‌كه‌یه‌وه ئاماری ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022) بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ئاماره‌كه:
* 40 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراون و کۆدیان بۆ کراوە.
* 1029 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە.
*3500 پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجام دراوه.
* 143 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە.
* 205 نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە.
* 85 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ كراون.
* 257 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون.