قاچاخچییەك لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانیانی یەختێکی نۆکەندی ئینگلیز دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین
پۆلیسی راپەڕین

K24 - راپەڕین:

لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانیانی یەختێك کە لە نۆكەندی ئـینگلیز لە 24ی11ی 2021 نقووم ببوو، پۆلیسی راپەرین قاچاخچییەکی دەستگیرکرد.

یەختەکە ساڵی رابردوو لە نۆکەندی ئینگلیز بە 34 سەرنشینەوە نقووم بوو، کە 28 لەوانە گیانیان لەدەستداوە و چواریان بێ سەروشوێنن و دووانیان رزگاریان بووە.

بە گوتەی مقەدەم شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین ئەو کەسە ناوی (ب ،م ،ع) لەدایکبووی ساڵی 1986 بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 76 ساڵی 2001 سەرۆکایەتی هەرێم، دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشدرا، ناوبراو لە رانیە لەلایەن پۆلیسیەوە دەستگیرکراوە و ئێستا رەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا کراوە بۆ وەرگرتنی گوتەکانی.