هاووڵاتییه‌ك له زاخۆ 25 هه‌زار دۆلاری خوشكێكی ده‌دزێت و پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كات

K24 – زاخۆ:
پۆلیسی زاخۆ ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند كه پێشتر 25 هه‌زار دۆلار ژنێكیان دزی بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه كه به هاوكاری هاوڕێیه‌كی، 25 هه‌زار دۆلاری له خوشكێكی خۆی دزیوه و له ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا هه‌موو پاره‌كه‌یان به هه‌ده‌رداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی زاخۆ، كه دانپێدانانی ڤیدیۆیی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تۆمه‌تبار (ك. ع.ش)، كه ده‌كاته برای ئه‌و ژنه‌ی پاره‌كه‌ی لێدزرابوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (ص. ح. ر) به تۆمه‌تی دزیكردن به مادده‌ی (444) له یاسای سزادان، به بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها پۆلیسی زاخۆ روونیكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی ئێزدی چه‌ندین ساڵ به‌هۆی كاركردنه‌وه بڕی 25 هه‌زار دۆلاری كۆكردبووه‌وه و پێش دوو مانگ له‌لایه‌ن ئه‌و برایه‌ی و هاورێیه‌كی لێیدزراوه.