به‌شار ئه‌سه‌د نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس بۆ له‌تیف ره‌شید ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق، سه‌رۆك كۆماری سووریا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سووریا، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف ره‌شید له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له باڵیۆزی سووریا له عێراق كردووه و ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه.
سه‌رۆك كۆماری سووریا، جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدای كردووه‌ته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید، پێشوازی له‌و داوایه‌ی سه‌رۆك كۆماری سووریا كردووه و ئاماده‌یی عێراقی نیشانداوه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.