كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح: سیسته‌می پریپه‌ید بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری فراوانتر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی باسی رۆژی كوردستان24، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با له وه‌رزی زستان، دڵنیاییدایه هاووڵاتیان.
كه‌مال محه‌ممه‌د صالح، وه‌زیری كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد، ئه‌و نه‌وته‌ی ئێستا به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌شده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 70 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكردووه و به نرخی پاڵپشتیكراو به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت.
گوتیشی، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رده‌ستیان، له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ملیۆنێك و 250 هه‌زار خێزان به‌شێوه‌یه‌ك (320 هه‌زار خێزان له‌ناوچه شاخاوییه‌كان، 340 هه‌زار خێزان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و زیاتر له 600 هه‌زار خێزانیش له سه‌نته‌ری شاره‌كان) هه‌ن بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی. له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 325 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌رێگه‌ی دوو كۆمپانیایه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی نه‌وتی كڕیوه بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان به نرخی پاڵپشتیكراو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و نه‌وته سپییه‌ی ئێستا دابه‌شده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كڕیویه‌تی نه‌ك نه‌وتی عه‌مباره‌كانی خۆی بێت، سه‌باره‌ت به هۆكاری كڕینی ئه‌و نه‌وته‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گوتی، تاوه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی بازاڕی ناوخۆ دروستنه‌كات و نه‌بێته هۆی زیاتر گرانكردنی نرخی نه‌وت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی هه‌رێم.
وه‌زیری كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵی رابردوو حكومه‌تی به‌غدا ته‌نها 65 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی نارد، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێی رێككه‌وتن پێویسته 130 ملیۆن لیتر وه‌ك پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه متمانه‌ی به‌و ژمارانه‌ی به‌غدا نییه كه له رێككه‌وتنه‌كاندا ره‌زامه‌ندی ناردنی ده‌دات بۆ هه‌رێمی كوردستان و گوتی، ئه‌و به‌غدایه هه‌مان به‌غدای ساڵی رابردووه كه پابه‌ندی رێككه‌وتنی ناردنی پشكی هه‌رێم نه‌بوون له نه‌وتی سپی و بۆ ئه‌مساڵیش تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌شه نه‌وتێكیان نه‌ناردووه و تا دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێش هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ ناردنی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم روون نییه.
گوتیشی، هه‌ر كاتێك حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی له نه‌وتی سپی نارد، ئه‌وا به‌هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا هاووڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراوی ناوخۆی هه‌رێم ناپاڵێورێت بۆ نه‌وتی سپی و به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت، وه‌زیری كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت گوتی، له ئێستادا 400 بۆ 425 هه‌زار به‌رمیل به‌رده‌سته له به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر بپاڵێورێت، ئه‌وا به‌شی پێداویستی ناوخۆ ناكات و كڕێنی نه‌وتی سپی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چو‌نكه له پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌دا، ته‌نها رێژه‌ی 3% نه‌وتی سپی لێبه‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی به‌رهه‌مهێناتی كاره‌با، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، كاركراوه بۆ زیادكردنی بڕی 2428 مێگاوات كاره‌با له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی نوێ له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها له‌م كابینه‌یه‌دا، ملیۆنێك و 300 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با به‌ستراوه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یڕه‌وكردنی دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با له‌رێگه‌ی سیسیته‌می پریپیه‌یده‌وه، كمال محه‌ممه‌د ساڵح، گوتی له هه‌ولێر و دهۆك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له پارێزگای سلێمانیش ده‌ستپێده‌كات.
زیاتر گوتی، له‌دوای سه‌ری ساڵه‌وه كاركردنی به سیسته‌می پریپه‌ید فراوانترده‌كرێت، به‌هۆی پێشوازی زۆری هاووڵاتیان له‌و ناوچانه‌ی تێیدا به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی تاقیكراوه‌ته‌وه، كه له‌و سیسته‌مه‌دا هاووڵاتیان به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری كاره‌بای نیشتمانی‌یان ده‌بێت.
دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با له‌رێگه‌ی سیسته‌می پریپه‌ید بۆ هاووڵاتیان تاوه‌كو ئێستا 1700 هاوبه‌ش له شاری هه‌ولێر و 4500 هاوبه‌ش له دهۆك سوودمه‌ندبوون، كه هاوبه‌شانی كاره‌با له‌رێگه‌ی كڕینی یه‌كه‌وه ده‌توانن سوود له وزه‌ی كاره‌بای نیشتمانی وه‌ربگرن به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری به‌رده‌وام.
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، تاوه‌كو ئێستا هاووڵاتیان پێشوازییه‌كی به‌رچاویان له‌و سیسته‌مه كردووه به‌هۆی به‌رده‌وامی بوونی كاره‌بای نیشتمانی كه بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با به‌رێژه‌ی 40% ته‌نها له شاری دهۆكدا، هه‌روه‌ها سوككردنی باری ئابووری هاووڵاتیان به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان.