لە ناحیەی خورماڵ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

مزگەوتی گەورەی خورماڵ
مزگەوتی گەورەی خورماڵ

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كه‌مێك پێش ئێستا لە ناحیەی خورماڵ دەنگێکی بەهێز بیستراوە و دەگوترێت دەنگی مووشەک و تەقینەوە بووە.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، دەنگەکە بە شێوەیەک بەهێز بووە، زۆرینەی دانیشتوانی خورماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بیستوویانه‌ و ترسیان لێنیشتووە.

تا ئێستاش لایەنە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکی فەرمییان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووه‌تەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فەرەیدون مەحموود بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵ، بە کوردستان24  راگەیاند، "تا ئیستا نازانین دەنگەکە چی بووە".

ئه‌وه‌شی گوت: "ئەوەی کە هەیە تەنییا دەنێگ بووە و هیچ زیانێک و ئاسەوارێکی به‌دوای خۆیدا جێنەهێشتووە".

ده‌شڵێت: "هێزە ئەمنییەکان بەنێوخورماڵدا بڵاوەیانپێکراوە".