وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی لەکاتی بەڕێکردنی مامەڵەکانی قوتابیەکانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێك دەردەکات.

رۆژی سێشەممە (18ـی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، خوێندکاران و قوتابیانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لەکاتی پەیوەندی کردن بە بەشەکانیان لەپێناو دروست نەبونی قەڵەباڵغی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە)، دەتوانن لە هەر دادنوسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕبکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونیشیکردووەتەوە، ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاوەکو کۆتایی سمیستەری یەکەم.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کاتێکدایه‌، رۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنجامەکانی قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون بڵاوکرانەوە.