لە کۆیە دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
لە کۆیە بە زیاتر لە چوار ملیار دینار، دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (19ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی کۆیە، لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (چوار ملیار و 228 ملیۆن و 974 هەزار دینار) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانى نۆ پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى.
قه‌زای كۆیه له ناحیەكانی شۆڕش، سكتان، ئاشتی، سێگردكان و تەقتەق پێكدێت و، خاوه‌ن پێگەیەكی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان. رووبەرەكەی 2050 كیلۆمه‌تر چوارگۆشەیە و بەرزیەكەی 620 مه‌تر لەرووی ئاستی دەریاوە دەبێت و به چیاكانی باواجی و هه‌یبه‌ت سوڵتان دەورەدراوە.