پهرلهمانتارێكی عێراق: وهزیری نهوت 820 ملیار دۆلار زیانی به ئابووری عێراق گهیاندووه
K24 – هەولێر:
سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری نەوت و چەند بەرپرسێکی دیکە، بەرپرسن لە زیانگەیاندنی عێراق بە زیاتر لە 820 ملیار دۆلار.
زەهرە ئهلبیجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه تێیدا هاتووه: لە کاتێکدا رای گشتی سەرقاڵە بە هەواڵی دزرانی 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری دەستەی گشتی باج، بەڵام گەندەڵییەکی دیکە هەیە کە نەخراوەتەڕوو، تێیدا وەزیری نەوت و حکومەتەکەی کازمی لە دوو ساڵی رابردوودا لە وەزارەتی نەوت تێوەگلاون.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەداوە، بە گوێرەی راپۆرتێکی وردبینی لە دیوانی چاودێری دارایی، لە دەستکاریکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای بی پی و پێترۆچاینای چینی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی رومێلە، زیانی 825 ملیار و 520 ملیۆن دۆلاری بە عێراق کەوتووە، بۆیە پێویستە کۆمپانیای وردبینی بیانی لێکۆڵینەوە بکات، تاکو زیانە راستەقینەکان ئاشکرابن و پێشییان لێبگیرێت.
بیجاری ئهوهشی خستهڕوو، لە دەستکاریکردنی گرێبەستەکان، پشکی کۆمپانیای سۆمۆ لە سەدا 25ـەوە بۆ سەدا 6 کەمکراوەتەوە، واتە سەدا 19ـی پشکی عێراق زیانی بەرکەوتووە، هەروەها ماوەی گرێبەستەکەش لە 20 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ درێژکراوەتەوە. ئەمەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان بەرامبەر بە ئابووری عێراق کرابێت.