ته‌ندرووستی جیهانی: كۆرۆنا له پڕ رووی تێكردین ره‌نگه دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، مه‌ترسیین بۆسه‌ر وڵاتانی جیهان و پێویسته چاودێری چڕ بۆ ئه‌و گۆڕاوانه بكرێت.
ته‌ندرووستی جیهانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، 300 گۆڕاوی كۆرۆنا هه‌ن و به‌رده‌وام جێی مه‌ترسیین بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ، له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ی فریاگوزاری تایبه‌ت به‌و 300 گۆڕاوه‌ی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.
لیژنه‌كه كه سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته چاودێری چڕ بۆ ئه‌و گۆڕاوانه بكرێت، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كان و به‌كارهێنانی ڤاكسین بكرێت، پێویسته وڵاتان پلانی خۆپارێزییان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت.
ته‌ندرووستی جیهانی هۆشدارییش ده‌دات، كه راسته دۆخی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت، به‌ڵام گۆڕاوه‌كان له زیادبووندان و نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی هێشتا له ئارادان، كۆرۆنا له پڕ رووی تێكردین، ره‌نگه دووباره‌ش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاندبوو، بۆ راگه‌یاندنی كۆتایی په‌تای كۆرۆنا له‌جیهاندا، باشترین كات ئێستایه.
په‌تای كۆرۆنا له ساڵی 2019 له پتر له 200 وڵات بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا 6 ملیۆن و 574 هه‌زار و 784 كه‌س له جیهان، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌ندرووستی جیهانی به‌رده‌وام هۆشداری له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی دیكه‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه.