وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ و ده‌ڵێ: "هه‌ڵه‌م كرد"

سویلا برایڤه‌رمان
سویلا برایڤه‌رمان

K24 - هه‌ولێر:

سوێلا برێڤەرمەن، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەست لە کارکێشانی لە پۆستەکەی راگەیاند.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی بۆ لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەداوە، هەڵە بووە لە ناردنی بەڵگەنامەیەکی فەرمی بە ئیمەیڵی تایبەتی خۆی، سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران بۆ ئەندام پەرلەمانێکی متمانەپێکراو.

سوێلا برێڤەرمەن هەروەها نووسیویەتی: "حکومەتی بەریتانیا بە کاتێکی شڵەژاو تێدەپەڕێت و بەڵێنە سەرەکییەکانی خۆی وەک رووبەرووبوونەوەی پەنابەرە نایاساییەکان لە وڵات نەبردووەتە سەر، لە بەرامبەردا لیز ترەس، گرانت شاپسی وەک جێگرەوەی سوێلا برێڤەرمەن بۆ پۆستی وەزیری ناوەخۆی دەستنیشان کرد".

رۆژی 5ـی ئەیلوول ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، "لیز تراس"ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد. بە پێی سستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات. 

"لیز تراس" توانی بە بەدەستهێنانی 81 هەزار و 300 دەنگ بەسەر "ریشی سوناکی"ـی رکابەریدا (ئەو نزیکەی 60 هەزار دەنگی بەدەستهێنا) سەربکەوێت و بچێتە خانووی ژمارە 10ـی داونینگ ستریت.