تیك تۆك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ په‌خشی راسته‌وخۆ زیاد ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی تیك تۆك بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی تایبه‌ت به په‌خشی راسته‌وخۆ زیاد ده‌كات.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له نۆڤێمبه‌ری داهاتووه‌وه ته‌مه‌نی به‌كارهێنه‌رانی په‌خشی راسته‌وخۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك دیاریده‌كرێت.
به گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی تیك تۆك، ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر بێت، ناتوانێت كاری به‌خشین ئه‌نجامبدات، كه‌مترین ته‌مه‌نیش بۆ ئه‌نجامدانی په‌خشی راسته‌وخۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵی ده‌بێت.
تیك تۆك ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له پلانیدا هه‌یه، هه‌موو ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه نه‌شیاون، له كۆمێنتدا ده‌رنه‌كه‌ون، ئه‌مه وا له به‌كارهێنه‌ر ده‌كات، خۆی له‌و ده‌ربڕینانه دووربخاته‌وه.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نییان بچووكه، تیك تۆك رێككارێك ده‌گرێته‌به‌ر، كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا پێویست نیین، لایانببات.
تیك تۆك ئه‌وه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد ده‌كات، له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا، 5 كه‌س به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆبكه‌ن.